شەش دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان بۆ ماوەی شەش مانگ داخران



بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، بە هۆکاری مامەڵەکردن بە دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ، دادگا بریاری دا بە داخستنی شەش دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان وهەروەها دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران بۆ ماوەی شەش مانگ لە شاری هەولێر.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە لیژنەکانیان بەردەوامن لەسەر بەدواداچوونیان بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە بەرهەمی نایاسایی و قەدەغەکراو.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری سەرجەم دەرمانخانەکان دەکاتەوە کە پابەندی تەواوی رێنماییەکان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و ساختە بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.

No description available.

No description available.

No description available.
وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
مه‌سرور بارزانی: پاراستنی مافی کرێکارانی کەرتی تایبەت بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە
دوات مه‌سرور بارزانی: پاراستنی مافی کرێکارانی کەرتی تایبەت بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە
پەیوەنیدر