سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی پهسهندكردنی یاسای كار له ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگەیاند، یاسای كار له ههرێمی كوردستان رۆڵی گرنگی دەبێت لە پاراستنی مافەکانی کرێکاران
ئهمڕۆ چوارشهممه، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان،
دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکەم کە ئەم یاسایە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پاراستنی مافەکانی کرێکاران بەگشتی و بەتایبەتی دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و نەهێشتنی هەموو جۆرە کارێکی زۆرەملێ و سنووردانان بۆ هەموو ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران و نەهێشتنی کارکردنی منداڵان .
دەشڵێت:” ئەم یاسایە، هەموو مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و مافە یاساییەکانی کرێکاران دابین دەکات. ئەم یاسایە یارمەتی خاوەنکارانیش دەدات بۆ دۆزینەوەی کرێکاری گونجاو و ڕێکخستنەوەی هەلومەرجەکانی کارکردن و پەیوەندییەکانی کرێکاران و خاوەنکاران، لە سەر بنەمایەکی تەندروست و دادپەوەرانە”.
سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، پاراستنی مافي کرێکارانی کوردستان، بە تایبەتی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن ، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێناو پاراستنی مافە یاساییەکانیان و دابینکردنی داهاتووی کرێکارانی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندبوونی خۆمان بە بەردەوامبوون لە سەر پاراستنی مافی کرێکاران و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانیان دووپات دەکەینەوە.