یانەی قوە جەویە، لە پاش بردنەوەی لە یانەی نەورۆز، بووە یەكەمی ڕیزبەندی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق.
ئەمڕۆ چوار شەممە، لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب لە بەغدا، یانەی قوە جەوی ڕووبەڕووی یانەی نەورۆز بووەوە و توانی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یاریییەكە ببتەوە.
تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن نیدیفریك ئافی بونك یودۆ یودۆ لە خولەكی 49ی یارییەكەدا تۆماركرا و بەو بردنەوەیەش جەویە بە 41 خاڵەوە بووە یەكەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عیراق، یانەی نەورۆزیش بە 22 خاڵ لە پلەی دوانزەدا مایەوە.
لە یارییەكی تردا كە ئەمڕۆ لە یاریگای فەیحا بەڕێوەچوو، نەوتی بەسرە بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی زاخۆی بردەوە.