“پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە”



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دەبێ ژنان كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم بكەن ، دەشڵێت،” پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە بیكەم”.

د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆڕبەندی هەولێر رایگەیاند، پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و بەلامەوە قورس نییە، پلانمان هەبوو 50 یاسا دەربكەین و زیاتریشمان كرد، هەركات لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە بیكەم.

ڕاشیگەیاند، نەوەی یەكەمی دەسەڵاتدارانی كوردستان لەوانەی ئێستا بەرامبەر ژنان كراوەتر بوون و هیچ بوارێك نییە ژنان لێی نەزانن، بەڵام دەرفەتی یەكسانیان لەگەڵ پیاوان نییە، بۆیە سیستمی كۆتا دەرفەتێكی باش بۆ ژنان دەڕەخسێنێت، بەڵام داوایان لێدەكەم لەسەر ئەو سیستەمە پاڵنەدەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دەبێ ژنان كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەن، بۆیە ئێستا لەناخی خۆمدا هەست دەكەم ئێستا لە چوار ساڵی رابردوو بەهێزترم.

دارایی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی مەنەفێستی ئۆتۆمبێل دەركرد
پێت دارایی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی مەنەفێستی ئۆتۆمبێل دەركرد
عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ڕاگەیاند
دوات عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر