عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ڕاگەیاند



دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكرێت و سەرەتاش بە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٣، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست دەکات بە پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢٣.

دەستەی خانەنشینی داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکات، کە نامەی مۆبایلیان پێدەگات، سەردانی لقی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ 28ی شوبات لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ هات و هێشتا دەست بە مووچەی مانگی 2 نەكراوە.

“پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە”
پێت “پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە”
وەزارەتی دارایی هەرێم نرخی دۆلاری بۆ فەرمانگەكان دیاریكرد
دوات وەزارەتی دارایی هەرێم نرخی دۆلاری بۆ فەرمانگەكان دیاریكرد
پەیوەنیدر