وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە (١٣٠٠) دیناری عێراقی دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا بە ژمارە (108)، كە ئەمڕۆ 1ی ئادار ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان لەبەرواری (١٤-2-٢٠٢٣)ەوە نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە (١٣٠٠) دیناری عێراقی دەبێت.