دارایی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی مەنەفێستی ئۆتۆمبێل دەركرد



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان نرخی مەنەفێستی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەكانەوە دیاری دەكات و جەختدەكاتەوە، كە كەسێك زیاتری لێ‌ وەرگیراوە دەبێت بۆی بگەڕێنرێتەوە.

نوسراوێکی ئاڕاستەی کردوە لە نوسراوەکەدا نرخی مەنەفێستی دیاریکردوە و داواشی لێکردون ئەگەر کەسێك لەو بڕە زیاتری لێوەرگیراوە پێویستە بۆ بگەڕێندرێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە نووسراوێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە نرخی مەنەفێست هاوشێوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بڕی 25 هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ هەر مەنەفێستێك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کاتێکدا پارەی مەنەفێست لەم بڕە زیاتر وەرگیرابێت پێویستە بگەڕێندرێتەوە بۆ بازرگانەکە.

گەرمیان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ژنێك و دوو منداڵ بوونە قوربانی
پێت گەرمیان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ژنێك و دوو منداڵ بوونە قوربانی
“پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە”
دوات “پەشیمان نیم لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەو پۆستەش نەمام ئیش زۆرە”
پەیوەنیدر