كارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی “باشترین” لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئاساییە خەڵاتەكە بباتەوە.
مێرنگێ خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كلاسیكۆ ئامادە دەكات بەرامبەر بە بەرشەلۆنەی ڕكابەری، لە نیوەی كۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا كە سبەینێ پێنج شەممە بەڕێوەدەچێت.
ئەنشیلۆتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی خەڵاتەكانی “زە بێست” ڕایگەیاند:”جامی جیهان ڕۆڵی گەورەی گێڕا، ئەرجەنتین باشترین بوو، بۆیە ئاساییە مێسی و مارتینیز و سكالۆنی خەڵاتەكان ببەنەوە، پیرۆزباییان لێدەكەم”.