یاسین خزر: هەركەس بڵێ دوو ئیدارەیی لەكوردستان نیە ڕاست ناكات



ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەركەس بڵێ دوو ئیدارەیی لەكوردستان نیە ڕاست ناكات و جەختیش دەكاتەوە، كە حكومەت كارەبای هەیە، بەڵام دەیفرۆشێتە عیراق.

یاسین خزر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر لەپشووی پەڕلەمان و سەڕەڕای درێژكردنەوەی خولی پەڕلەمانی و ئەنجام نەدانی كۆبوونەوە، دواجار ئەمڕۆ پەڕلەمان كۆبۆوە، بەڵام لەبڕی باسكردنی قوتی هاووڵاتیان و نەوت و بەنزین و مووچە و نەبوونی دەرمان لەنەخۆشخانەكان هەروەها خراپی ڕێگاوبانەكان قسە بكەین، بەداخەوە دانیشتنەكە لەسەر ئەم بابەتانە نەبوو.

دەشڵێت: “سەرۆكایەتی پەڕلەمان قسەكانی ئێمەی لەدانیشتنەكە بڕی، كە ویستم بڵێم كوالێتی بەنزین لەكوردستان زۆر خراپە و بەهۆی ماددەكانی ناویەوە هۆكاری زۆربوونی شێرپەنجەیە”.

باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێم كارەبای هەیە بیفرۆشێتە عیراق، بەڵام بۆخۆمان نیە، هەروەها دوو كۆمپانیای حزبی دەستایان بەسەر پاڵاوگەكانی هەرێمدا گرتووە و هەركەسیش بڵێ دوو ئیدارەیی نیە، ڕاست ناكات.

هەڵوێستی ئەنشیلۆتی لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین لەلایەن مێسی
پێت هەڵوێستی ئەنشیلۆتی لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین لەلایەن مێسی
فازڵ میرانی بە پەندێكی كوردی باسی ئێران دەكات
دوات فازڵ میرانی بە پەندێكی كوردی باسی ئێران دەكات
پەیوەنیدر