فازڵ میرانی بە پەندێكی كوردی باسی ئێران دەكات



لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر پەندیكی كوردی دەهێنێتەوە و دەڵێت: “بە كەر ناوێرێت بە كورتانەكەی دەوێرێت”.

فازڵ میرانی، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە كۆڕبەەندی هەولێر لە پانێڵێكدا پرسیاری دەربارەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر لێ‌ دەكرێت و دەڵێت: “ئێران بە گوێدرێژەکە ناوێرێت لە کورتانەکە دەدات” و ئاماژە بەوەدەكات، ئێران بۆ ناچێت لە ئیسڕائیل بدات، خۆ ماڵی شێخ باز شوێنی ئیسڕائیل نییە.

ڕاشیگەیاند، سەبارەت بەو پرسیارەی لە كەناڵێك لێیان كردم گوایە ئەمریكاییەكان لە هەولێرن، منیش وتم، “بەڵێ‌، ئایا ئەوە كێشەی ئێوەیە، لەكاتێكدا ئێوە دەرزی لە چاوی خەڵك دەبینن، بەڵام كێشەكانی لای خۆتان نابینن.

وتيشى، “ئەوەتا ئەمریكاییەكان لە عەین ئەسەد هەیە و لە ئەنبار هەیە و لە بەلەد هەیە و لە بەغداش هەن ئایا تەنها شاری هەولێر دەبینن؟”.

یاسین خزر: هەركەس بڵێ دوو ئیدارەیی لەكوردستان نیە ڕاست ناكات
پێت یاسین خزر: هەركەس بڵێ دوو ئیدارەیی لەكوردستان نیە ڕاست ناكات
كەركوك، پۆلیس پیاوێكی بە جلی ژنانەوە دەستگیركرد هەوڵیدەدا دزی لە ماڵێك بكات
دوات كەركوك، پۆلیس پیاوێكی بە جلی ژنانەوە دەستگیركرد هەوڵیدەدا دزی لە ماڵێك بكات
پەیوەندیدار