بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، دەستگیركردنی پیاوێك بە جلی ژنانەوە ڕادەگەیەنێت كە هەوڵیدەدا دزی لە ماڵێك بكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لە دوای وەرگرتنی زانیاریی لەڕێی هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاكەوتن 104، لەبارەی بوونی كەسێك كە جلی ژنانی لەبەركردووە لە گەڕەكی عەسكەری و دەیەوێت بچێتە سەر ماڵێك لە ناوچەكە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”مەفرزەكانی پۆلیس دەستبەجێ كەوتنەخۆیان و توانیان كەسەكە دەستگیربكەن كە دەمانچەیەكی پلاستیكی پێبووە، دواتر پۆلیس دەستگركراوەكەی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی دۆمیز كرد”.