عیراق، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاند



 

داهاتی مانگی شوباتی ڕابردووی نەوتی عیراق دەگاتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار، تێكڕای فرۆشتنی بەرمیلێكیش دەگاتە 76.75 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، ئاماری سەرەتایی بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ” ئاماژە بە كۆی گشتی فرۆشتنی نەوتی خاو دەكات لە مانگی شوباتی ڕابردوو كە گەیشتۆتە 92 ملیۆن و255 هەزار و 610 بەرمیل، داهاتەكەشی گەیشتۆتە 7 ملیار و 81 ملیۆن دۆلار.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە گەیشتۆتە 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیل، لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، 2 ملیۆن و 834 هەزار و393 بەرمیل هەناردەكراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، تێكڕای فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە مانگی ڕابردوودا 76.75 دۆلار بووە.

 

بافڵ تاڵەبانی: جیهان پێويستی بە گازە، وەرن با پێکەوە سیاسەتیك بۆ گاز دابنێین
پێت بافڵ تاڵەبانی: جیهان پێويستی بە گازە، وەرن با پێکەوە سیاسەتیك بۆ گاز دابنێین
دینار خەریكە توانای شەڕی دۆلار لەدەستدەدات
دوات دینار خەریكە توانای شەڕی دۆلار لەدەستدەدات
پەیوەنیدر