لە ئەڵمانیا كۆنفڕانسی ژینا و ژیانەوە بەڕێوەچوو



ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان تاووتوێكران

كۆنفڕانسی ژینا و ژیانەوە لەشاری بۆنی پایتەختی ئەڵمانیا لەلایەن ڕێكخراوی جیهانی كورد سازكرا.

لە كۆنفڕانسەكەدا نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی و هونەری بەشداربوون.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆنفڕانسەكەدا چوار پانێڵ لەسەر شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، دیاردەی شۆڕشی ژینا و بەرژەوەندی كوردستانی، كوردستان و سیاسەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێران پێشكەشكراون و گفتووگۆی كراوەش لەسەر چەند بابەتی دیكە كراوە.

لە كۆنفرانسەكەدا عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، حەسەن شەڕەفی سەركردە لەحیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئەكادیمستان پرۆفیسۆر چنوور قادری ناهید بەهمەنی، گوڵالە كەمانگەر، پرۆفیسۆر عەباس وەلی و دكتۆر مەسعوود ڕۆستەمی و دكتۆر مەنسوور سۆهرابی، دكتۆر هاشم ئەحمەدزادە و دكتۆر سەعید شەمس و دكتۆر مەجید حەقی بەشداری پانێڵەكانیان كردووە.

لە كۆنفڕانسەكەدا باس لە گرینگی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كرا، كەموكوڕییەكان و بەربەستەكانی شۆڕشەكە خرانەبەر باس، لەگەڵ گفتووگۆ لەبارەی نادیاری ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی بڕیاردان، نوێنەرایەتیكردن و دیپلۆماسی و ڕاگەیەندنە گشتییەكان و نەبوونی گوتاری هاوبەش لەجووڵانەوەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

هەروەها نەبوونی دیالۆگی نشتیمانی و هاوكاری نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان و نەبوونی هاودەنگی لە مەڕ هاوكاری و هاوپەیمانی لە گەڵ هێزەكانی دیكەی ئێران قسەیان لەبارەوە كراوە، هاوكات بەشداربووان پێشنیازی پێویستی ڕێكخستنی كۆنفڕانسی لەو جۆرە و هەوڵدان بۆ پێكهێنانی پلاتفۆڕمێكی هاوبەش بەبەشداری نوێنەرانی حیزبەكان و كەسایەتییە سیاسی، ئاكادێمی و چالاكەكانی سەربەخۆیان كرد.

مانگرتنی سەرتاسەری لە دەربەندیخان دەستیپێكرد
پێت مانگرتنی سەرتاسەری لە دەربەندیخان دەستیپێكرد
دووەمین كۆڕبەندی هەولێر دەستپێدەكات
دوات دووەمین كۆڕبەندی هەولێر دەستپێدەكات
پەیوەنیدر