دەستەی ئاماری هەرێم؛ لە ساڵی 2040 دانیشتوان دەگاتە 8.8 ملیۆن كەس



خەڵك
سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، گەشەی دانیشتووانی لە هەریمی كوردستان ساڵ لە دوای ساڵ كەم دەبێتەوە، پێشبینی دەكرێت ساڵی 2040 ژمارەی دانیشتووانی هەرێم دەگاتە 8.8 ملیۆن كەس.

سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، گەشەی دانیشتووانی لەهەرێمی كوردستان ساڵ لە دوای ساڵ كەمدەبێتەوە و یەكێك لە هۆكارەكانیشی كەمبوونەوەی وەچە خستنەوەیە.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئەو بەرپرسە باسی لەوەشكرد، ژمارەی دانیشووانی هەرێم لە ئێستادا 6 ملیۆن و 171 هەزار كەسە و چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 2040دا بگاتە 8.8 ملیۆن كەس.
ئاشكراشیكردووە، كە قەبارەی خێزان بە شێوەی مامناوەند لە سلێمانی 4.6 كەسە، لە هەولێر 5.1 و لە دهۆكیش 6.2 كەسە.

شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە
دهۆك؛ كەسێك بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیانی لەدەستدا
دوات دهۆك؛ كەسێك بەهۆی ئاگركەوتنەوە گیانی لەدەستدا