هەشت هەزار یۆرۆ بۆ گەشتی مەرگ



 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، تیمی فریاكەوتن تەرمێكی تری لە دەریادا دەرهێنایەوە، بەمەش ژمارەی قوربانیانی كارەساتەكانی ئەم دواییەی كۆچبەران لە ئیتاڵیا بۆ 64 كەس بەرزبۆوە، داواكاریی گشتی وڵاتەكەش دەڵێت، ئەو قاچاخچیانەی كۆچبەرەكانیان هێناوە، 8 هەزار یورۆ (نزیكەی 85 هەزار دۆلار)یان لە هەر كۆچبەرێك وەرگرتووە، لەبەرامبەر “گەشتی مەرگ” لە توركیاوە بۆ ئیتاڵیا.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا نامەی بۆ سەركردە ئەوروپاییەكان ڕەوانەكردووە و داوا دەكات ڕێكاری خێرا بگرێتەبەر بۆ تەنگژەی كۆچبەران، تاكە ڕێگەش بۆ بەرگرتن لە كۆچبەران و سەركێشی بە ژیانیاوە لە گەشتە دەریاییەكان كە مەترسییەكی زۆری هەیە، بە وتەی میلۆنی مامەڵەكردنێكی مرۆییانەیە.

میلۆنی بە كەناڵی “ڕای”ی حكومی ڕاگەیاندووە:”خاڵە گرنگەكە ئەوەیە، چەند ژمارەی ئەو كەسانە زۆربن كە ئەو گەشتانە دەكەن، مەترسی مەرگ زیاتر دەبێت”.

یەك شەممەی ڕابردوو، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەكەیان لە كەنارئاوەكانی كالابریای ئیتاڵی، لانی كەم 64 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا كە هەشتییان منداڵ بوون، هەشتا كەسیش ڕزگارییان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی گیان لەدەستدانی دەیان كەس لەئارادایە، چونكە ئەوانەی لەنێو بەلەمەكەدابوون دەڵێن، كاتێك لە ئەزمیری توركیاوە لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕێكەوتن، بەلەمەكەیان لانی كەم 170 كەسی هەڵگرتبوو.

گروپێكی فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەكە ڕایگەیاندووە، زۆربەی كۆچبەران لە ئەفغانستانەوە هاتبوون، چەند خێزانێك بە تەواوەتی لەناوچوون، بەشێكی تر لە كۆچبەران لە پاكستان و سوریا و عیراقەوە هاتبوون.

ئەندریا مۆرتاتۆ لە یەكەی ئاگركوژێنەوە دەڵێت، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە تیمەكانی فریاكەوتن تەرمێكی ترییان لە دەریادا دەرهێنا، بەمشێوەیە ژمارەی گیان لەدەستدان لە ڕووداوەكەدا گەیشتە 64 كەس.

كرۆتۆنی جۆزیبی كابوچیا داواكاری گشتی لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، لێكۆڵەرەكان سێ‌ گومانلێكراوییان ناسیوەتەوە كە قاچاخچین، دوو پاكستانی و توركییەك. پۆلیسی گومرگی ئیتاڵیاش لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەوانەی گەشتەكانی پەڕینەوە ڕێكدەخەن، 8 هەزار یورۆ (نزیكەی 85 هەزار دۆلار)یان بۆ هەر كۆچبەرێك داوە، لەبەرامبەر “گەشتی مەرگ”.

 

 

 

یۆنان دوای بوومەلەرزەكەی توركیا سنوورەكانی دژی كۆچبەران توند دەكاتەوە
پێت یۆنان دوای بوومەلەرزەكەی توركیا سنوورەكانی دژی كۆچبەران توند دەكاتەوە
هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە ڕێككەوتن
دوات هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە ڕێككەوتن
پەیوەنیدر