ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكان دەگاتە بەغدا



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەردانێكی فەرمیدا دەگاتە بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لەو سەردانەیدا چاوی دەكەوێت بە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە.

بڕیارێك لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەدرێت
پێت بڕیارێك لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەدرێت
سودانی دوایین گوللـەی پرۆسەی سیاسی
دوات سودانی دوایین گوللـەی پرۆسەی سیاسی
پەیوەنیدر