وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە دوو هەفتەیە و دەڵێت: “پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەك خۆی دەبێت”.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە، “ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەكو خۆیەتی و هیچ گۆڕانكارییەك ڕووینەداوە”.
وتیشی، “پشووی بەهارە لە 11ی 3 دەستپێدەكات لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا و گۆڕانكای تێدا ناكرێت و تاكو ڕۆژانی نەورۆز بەردەوام دەبێت و دواتر دەوام دەستپێدەكاتەوە”.
پشووی بەهارەی خوێندكاران و مامۆستایان ئەمساڵ لە 11ی3 دەست پێدەكات و ڕۆژی 25ی3 دەوام دەستپێدەكاتەوە، هاوكات بەپێی ڕۆژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانی (5 و 11 و 14 و 21 و 22 و 23ی ئازار) پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت.