بە بڕیاری هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕێژەی 25% داشكاندن لە بلیتی فڕۆكە بۆ خانەنشینان دەكرێت و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: “داوامان كردووە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە”.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراقیە دوێنێ بڕیاریدا داشکاندن بە ڕێژەی (٢٥٪) لە نرخی بلیتی گەشتەکانیان بۆ خانەنیشینانی عێراق بکات.
ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بەنووسراوی فەرمی داوامان لە بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقیە کرد، کە ئەو داشکاندنە خانەنیشینانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
پەرلەمان و حكومەتی عێراق سەرەڕای هەموار كردنەوەی یاسای خانەنشینان و زیادكردنی مووچەكانیان، بەردەوام ئۆفەری خزمەتگوزاری بۆ ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگە ڕادەگەیەنێت.