ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ” ڕایدەگەیەنێت، ئەندامبوونی ئۆكراینا لە هاوپەیمانییەكە “ئەگەرێكی دوورە”.
ستۆلتنبێرگ لە میانی سەردانێكی بۆ فنلەندا ڕایگەیاند:”پێشتر ئەندامانی ناتۆ ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ئۆكراینا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانییەكەمان، لە هەمان كاتدا ئەمە ئەگەرێكی دوورە. ئەوەی گرنگە لەئێستادا پارێزگارییە لە ئۆكراینا وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆی خاوەن سەروەریی، بۆیە دەبێت پشتیوانی لە ئۆكراینا بكەین”.
بە وتەی ئەمینداری گشتی ناتۆ:”لە دوای تەواوبوونی ململانێكان لە ئۆكراینا، پێویستە گرەنتییەكان بهێترێنەدی كە ئەوەی ڕوویدا جارێكی تر ڕووناداتەوە، لەڕێی پتەوكردنی توانا سەربازییەكانی كێیڤ”.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، فنلەندا و سوید داواكاریی فەرمییان بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانییە سەربازییەكە پێشكەش كردووە، بەڵام وەرگرتنیان پێویستی بە ڕەزامەندی هەر سی ئەندامەكەی ناتۆ هەیە.