نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی و زیادكردنی خستنەبازاڕی دۆلار، بەڵام نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە بە بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان لە بەیانیدا و ئێستا 100 دۆلار بووە بە 155 هەزار و 600 دینار.

ڕاشیگەیاند، بەهای تمەن ناجێگیرە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 400 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ باكی ناوەندی زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستۆتتە بازاڕەوە و چەندین ڕێكاریشی بۆ بەردنە دەرەوەی ئەو دراوە بیانییە گرتۆتەبەر و بەردەوام جەخت لە بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەكاتەوە.

دوو هەفتە پشووی فەرمی لە هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت دوو هەفتە پشووی فەرمی لە هەرێم ڕاگەیەنرا
ناتۆ: ئۆكراینا وەرناگرین
دوات ناتۆ: ئۆكراینا وەرناگرین
پەیوەنیدر