كەسێك بەبڕێكی زۆر دۆلارەوە دەستگیركرا



وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەوڵی بە قاچاخ بردنی 162 هەزار دۆلاری بۆ دەرەوەی وڵات پووچەڵ كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری بازگە و رێگە دەرەكییەكانی پۆلیسی پارێزگای موسڵ توانی ڕێگە لە بەقاچاخ بردنی 162 هەزار دۆلار بۆ دەرەوە بگرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتییەك بە تۆمەتی پێشێلكردنی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارەیە داڕێژرا و لەگەڵ تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی تاوانی ڕێکخراو کرا بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک بەردەوامن لە مانگرتن
پێت فەرمانبەرانی پسوڵەی خۆراک بەردەوامن لە مانگرتن
مۆسكۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا خرایەخوارەوە
دوات مۆسكۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا خرایەخوارەوە
پەیوەنیدر