بانكی ناوەندی نزیكەی 234 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق نزیكەی 234 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستا بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 233 ملیۆن و 921 هەزار و 34 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زۆر زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 53 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 180 ملیۆن و 321 هەزار و 34 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 15 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 23 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 190 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی سێ‌‌‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە نزیكەی 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

 

مۆسكۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا خرایەخوارەوە
پێت مۆسكۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا خرایەخوارەوە
سلێمانی بە شێوازێكی نوێ‌ پێشوازی لە نەورۆز دەكات
دوات سلێمانی بە شێوازێكی نوێ‌ پێشوازی لە نەورۆز دەكات
پەیوەنیدر