ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕەكەی ئەمشەو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ئەركی رەسمی و راپەڕاندنی رێكارە یاسایی و ئەمنییەكانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشكینن دەبەزێنن و هەڵدێن و رووبەڕووی هێزەكانمان دەبنەوە و دوو كارمەندنی ئاسایش بریندار دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24-11-2022 لەكاتێكدا هێزەكانیان لە ئەركی رەسمی و راپەڕاندنی رێكارە یاسایی و ئەمنییەكانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی ، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشكینن دەبەزێنن و هەڵدێن و رووبەڕووی هێزەكان دەبنەوەو دوو كارمەندنی ئاسایش برینداردەكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای گرتنەبەری رێكاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار( تەقەكەرە) بەبرینداری دەستگیردەكرێت و ئۆتۆمبێلەكەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەهەمیش دەستگیركرا .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ‏‎دوای پشكنین دەركەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەكێك لە تۆمەتبارە هەڵهاتووەكان بارێكی چەكی پێ بووە ( ٢٦٧ پارچەچەك ، فیشەك و تەقەمەنی) و مەرامی بووە هەڵ بێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەرباز بكات ، لە ئێستادا ئەو رووداوە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و لێكۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان دەركەوتووە تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو، كە بەبرینداری دەستگیركرا پێشتر داواكراو بووە لەلایەن دادگاوە .

نێچیرڤان بارزانی؛ كار دەكەن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەدا ژن ئازاد و یەكسان بێت
پێت نێچیرڤان بارزانی؛ كار دەكەن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەدا ژن ئازاد و یەكسان بێت
وەزارەتی پەروەردە گەنجینەی خێزانی E-Xezan ی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی پەروەردە گەنجینەی خێزانی E-Xezan ی ڕاگەیاند