پێوەری ڕێختەر چییە؟



بوومەلەرزە بەگوڕی 7 پلەی ڕێختەر یەكسانە بەهێزی ٢٠ ملیار كیلۆگرام تی ئێن تی

ڕەنگە هیچ كاتێك هێندەی ئەم ماوەیە هۆشمان بەلای پێوەری ڕێختەردا نەچووبێت، كاتێك لە دوای شەشی شووبات و بوومەلەرزە كارەساتبارەكانی باكووری كوردستانەوە ڕۆژانە چەندینجار گوێمان لێی دەبێت، چونكە تا ئێستا هەزاران بوومەلەرزە له باكووری كوردستان و توركیا و ناوچەكە بە گشتی تۆماركراون و بەپێوەری ڕێختەر پێوانەیان بۆ كراوە.

پێوەری ڕێختەر تاكە پێوانەی بوومەلەرزەیە كە ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا پشتی پێ دەبەسترێت و بەكاردەهێنرێت.

پێوەرەكە، هێزی بوومەلەرزەكە لەسەر بنەمای زۆرترین هێزی شەپۆلی بومەلەرزەكە دیاریدەكات، لەگەڵ دووری لە ناوەندی بوومەلەرزەكەوە.

پێوەری ڕێختەر لە ڕووی تیۆرییەوە لە نێوان ١ بۆ ١٠پلەدایە، بەڵام لەمێژوودا هیچ بوومەلەرزەیەك بە بەگوڕی ١٠ پلەی ڕێختەر تۆمارنەكراوە.

مرۆڤ بەپێی پێوەری ڕێختەر هەست بە بوومەلەرزەكان دەكات، لەكاتێكدا مرۆڤ بە شێوەیەكی ئاسایی هەست بوومەلەرزە لە پلەی یەك و دوو ناكات، بەڵام لەسەرووی سێ پلەوە مرۆڤ هەست بەبوومەلەرزەكان دەكات.

ئاستی بوومەلەرزەكان:
-بوومەلەرزە لە 1 بۆ 4 پلەدا لاوازە.
-بوومەلەرزە لە 4 بۆ 6 پلەدا ناوەندە.
-بوومەلەرزە لە 6 بۆ 7پلەدا بەهێز و گەورەیە.
-بوومەلەرزە لە ٧ بۆ ٩ پلەدا وێرانكەرە.
-بوومەلەرزە لە ٩ بۆ ١٠ پلەدا كارەساتبار و ترسناكە.

بوومەلەرزەكان بەراورد بە هێزی تی ئێن تی:
-بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥ پلەی ڕێختەر بە نزیكەیی یەكسانە بەهێزی نزیكەی ٢٠ ملیۆن كیلۆگرام TNT.
– بوومەلەرزە بە گوڕی ٦ پلەی ڕێختەر یەكسانە بە هێزی ٦٠ ملیۆن كیلۆگرام TNT.
– بوومەلەرزە بەگوڕی 7 پلەی ڕێختەر بە نزیكەیی یەكسانە بەهێزی ٢٠ ملیار كیلۆگرام TNT.

پێوەری ڕێختەر یەكێك لە وردترین و كاراترین و بەربڵاوترین بومەلەرزەپێوەكانە لە جیهاندا، لەسەر بنەمای سیستەمێكی ژمارەیی لۆگاریتمی دامەزراوە، پەیوەستە بە دیاریكردنی چەندایەتی بەهێزی بوومەلەرزە و بڕی ئەو وزەیەی لە ناوەندی بوومەلەرزەكەوە دەردەچێت.

پێوەری ڕیختەر دەگەڕێتەوە بۆ زانای ئەمریكایی چارڵز فرانسیس ڕیختێر كە لە ساڵی 1935 ئامێرەكەی داهێناوە و دواتر گەشەی پێدراوە.

 

سوودانی: لە چاكسازییە داراییەكان بەردەوامین
پێت سوودانی: لە چاكسازییە داراییەكان بەردەوامین
بەتۆمەتی‌ ساختەكاریی و فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دوات بەتۆمەتی‌ ساختەكاریی و فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پەیوەنیدر