مانگی سووری كوردستان بڕی هاوكاری كردنیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكان ئاشكرادەكات



مانگی سووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بڕی ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ هاوكاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكە ڕەوانە كردووە كە بەشی زۆری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان بووە.

مانگی سووری كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە لە ڕۆژی یەكەمی بوومەلەرزەكە لەگەڵ هەموو ڕێكخراوە هاوبەشەكانی بەناوی ڕۆژی سوور و مانگی سوور لە ئەوروپا هەڵمەتێكی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە دەستپێكرد، وەك بەشێك لەو هەڵمەتە ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ ڕەوانەی قوربانیانی باكووری كوردستان و توركیا كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەو هاوكاریانەدا كە كۆیان كردووەتەوە، ٣٠٠ هەزار یۆرۆشیان ڕەوانەی قوربانیانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كردوە و بەوەش كۆی گشتی یەك ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ هاوكاریان ڕەوانەی قوربانیانای بومەلەرزەكە كردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو هاوكارییە داراییە بۆ پێداویستییەكانی لێقەوماوان بەكار هێنراوە وەك چادر، بەتانی، خواردن، ئاو، كەلوپەلی خاوێنكردنەوە، شیر و خواردنی منداڵان و هتد لەلایەن مانگی سوری كوردەوە لە باكوری كوردستان و توركیا و لەباكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دابەشكراون.

رۆژنامەنووس تایەر تۆفیق پێویستی بەهاوكاری هەمووانە
پێت رۆژنامەنووس تایەر تۆفیق پێویستی بەهاوكاری هەمووانە
زیانەكانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرا دەكرێن
دوات زیانەكانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرا دەكرێن
پەیوەنیدر