خەڵك
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 16 ساڵدا هەرێم بڕی 16. ترلیۆن دیناری لە فرۆشی نەوتی وپارەی لە بەغداوە بۆ هاتووە، ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و كە چی دەوترێت هەرێم قەرزارەو توشی قەیران بووە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ (خەڵك) باسی لەوەكرد، كە بەپێی نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوتی عێراق لەساڵی ٢٠٠٥ تا ساڵی ٢٠٢١ حكومەتی عێراقی ٨٧ ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە .
وتیشی ،”لە ساڵی ٢٠١٤ هەرێم بۆ خۆی بەبڕی ٧٢ ترلیۆن دینار نەوتی فرۆشتووە، سەرەڕای ئەم پارە خەیاڵییە، كە دەكاتە ١٦٠ ترلیۆن دینار، ئەمە جگە لەداهاتی ناوخۆ، كەچی دەوترێ هەرێم قەرزارەو توشی قەیران بووە”.
ڕاشیگەیاند، بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی عێراق ژمارە ٥٧٣٢ لە ٦/٤/٢٠٢٢ حكومەتی عێراق لەساڵی ٢٠٠٥ تاكو ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٨٧ ترلیۆن و ٨٥٩ ملیار دیناری بۆ حكومەتی هەرێم ناردووە، بەم جۆرە (٥١ ترلیۆن و ٨٤٢ ملیار دینار بۆ مووچە، ٢٤ ترلیۆن و ٩٣٣ ملیار بۆ بودجەی تەشغیلی، ١١ ترلیۆن و ٨٤ ملیار بۆ وەبەرهێنان).
هەروەها بەپێی نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارە ١٢٣ لە ١٥/٣/٢٠٢٢ بەپێی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، حكومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لەڕێگەی مینای جیهانەوە لەدەرەوەی سۆمۆ (١ ملیار و ١٣٥ ملیۆن و ٦٤٦ هەزارو ١٠٥ بەرمیلی فرۆشتووە، بەتێكڕا بایی (٧٢ ترلیۆن و ١٥٧ ملیار) دینار بووە.