خەڵات عومەر
ڕووداوی بوومه‌له‌رزه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ (توركیا و سووریا)، هه‌ردوو پارچه‌كه‌ی كوردستانیش له باكوور و خۆرئاوا، بایی ئه‌وه بوون پڕنیگهران بیت. ئاخر له‌وێ مرۆڤ و هاوخوێنهكانیشت دووچاری تراژیدیا هاتوون، بۆیه ناكرێت لێره ده‌سته‌وەستان بیت و هیچ نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر كهمۆكهیهكیشت پێ بكرێت له هیچ نه‌كردن چاكتره.
ئه‌گه‌ر توركهكهكان و عه‌ره‌به‌كانیش له سووریا، كه هه‌ریه‌كه و پارچه‌یه‌كی كوردستانیان داگیر كردووه و تا ئه‌م ساته‌ش مافێكمان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن، كه خوا و سروشت پێی به‌خشیوین و ئه‌وان نایسه‌لمێنن، ئێمه وه‌ك كورد بوونمان هه‌یه، دووچاری ئه‌م كاره‌ساته بووبوونایهوه و باكوور و خۆرئاواش له دهردودووی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌دوور بوونایه، هه‌ر هانده‌ری هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان و خه‌ڵكی جوامێری خۆمان ده‌بووم، كه چی‌یان بۆ كۆمه‌ك و هاوكاری و هه‌ره‌وه‌ز پێ ده‌كرێت بیكه‌ن و پاسیڤ نه‌بن له پشتیوانی، ئه‌مه‌ش ئاكارێكی كوردییه.
چاكه‌خوازی پڕاوپڕ و به پێودانگه زانستییه‌كه‌ش هه‌مان ئه‌و په‌نده كوردییه ده‌سه‌لمێنێته‌وه، كه ده‌ڵێت “ده‌بێت چاكه بدرێت به‌ده‌م ئاوه‌وه”. له‌مباره‌یه‌وه پچۆكهیهكی لێ بزانم، زانستی فیزیا ده‌یسه‌لمێنێت، كه ئه‌مه ڕاستییه.
با لێره‌شدا به‌رله‌وه‌ی هه‌ر ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسێت، سه‌باره‌ت به په‌ند و به پشتبه‌ستن به زانست ئه‌وه بسه‌لمێنم كه ئه‌م په‌ندانه كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌زاران ساڵه‌ی زانینی مرۆڤه، كاتێكیش به‌و شێوه‌یه به‌رجه‌سته ده‌بن، ڕێسا و زانستی ئه‌زموونی مرۆڤ دروستی كردووه. هه‌ندێك جار ڕێكه‌وت وا ده‌كه‌ن و وا نماییشی ده‌كه‌ن، كه ئه‌م په‌نده نه‌ڕاسته،به‌ڵێ ئه‌مه وایه، به‌ڵام ڕێكه‌وتێك ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێكیش ڕوو بدات، ناتوانێت ڕێسا و یاسای هه‌زار جاره‌ی ڕاست پووچ بكاته‌وه.
با بێمه‌وه سه‌ر بهندوباسی ئه‌و لێقه‌ومان و نه‌هامه‌تییه‌ی دووچاری باكوور و رۆژئاوا و هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی توركیا و سووریا بووه و له‌خواره‌وه دوو خاڵ تۆمار بكه‌م:
یه‌كه‌م:
ئێمه كارێكی گرنگ ده‌كه‌ین، كه نیشتمانێكی بچووكین و به‌ته‌نگ لێقه‌ومان و ئازاری كه‌سانی دیكەوهین، ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكەدا به‌شی ده‌كه‌ین و سه‌ره‌ڕای پێویستیی خۆمان، ئه‌و هه‌سته مرۆییه‌مان تێدایه، ئه‌گه‌ر كه‌سانی دیكە پێویستیان به هاوكاری و كۆمه‌كی ئێمه بوو به‌پیریانه‌وه بچین. ئه‌مه بۆ من مژده‌به‌خشه و با له‌مه‌شدا هه‌روه‌ك كورد بیر نه‌كه‌مه‌وه، چونكه ئه‌زموونه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردووی لێقه‌ومان سه‌لماندوویانه، ئه‌م به‌ها و ئاكاره مرۆڤ خاوه‌نیه‌تی و له لێقه‌وماندا ده‌وروژێت و ده‌بووژێته‌وه و كۆمكاری و ڕۆحی هه‌ره‌وه‌زی و پێكه‌وه‌بوون و خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی گوشاد ده‌بێت.
دووه‌م:
سیستمی باڵاده‌ست كه ئێستا ئه‌ستێره‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌كارێت و ڕێسا و یاسا داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رت و تاكگیر و بێكه‌س و بێپهروامان بكات، هه‌وڵی لێنه‌بڕاوه و كارایی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ببینه تاكه‌كه‌س و له ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌سه‌ر هیچ پێك نه‌یه‌ین و یه‌ك نه‌گرین و كۆ نه‌بینه‌وه و ڕه‌هه‌ندی كۆمهڵایهتیبوونمان لێ بسه‌نێته‌وه.
با به كامی دڵ، شیكاری بۆ ئه‌م دوو خاڵه بكه‌م و له‌خواره‌وه وه‌كوو ڕازێك بۆتی بهۆنمه‌وه:
– ئه‌وه به پێودانگی زانستی سه‌لمێندراوه كه ئاژه‌ڵ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدا كۆ ده‌بنه‌وه و خڕ ده‌بنه‌وه، پشت به‌پشتی یه‌كتره‌وه ده‌نێن، به‌ڵام زانست نه‌یسه‌لماندووه، كه مرۆڤیش وان و به‌ته‌نیا هه‌ر ئه‌زموون هه‌یه، كێ ده‌ڵێت مرۆڤیش وا ده‌كه‌ن؟
– با باسی نموونه‌ی زۆری مرۆڤ نه‌كه‌م، كه ئه‌وانیش هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و هاوڕابوونهی له لێقه‌وماندا هاوكار و كۆمكار و ههرهوهزكار بن و له تاكوتهریكیی دوور بكه‌نه‌وه و كۆمه‌ڵایه‌تی بن و هه‌ر ئه‌و چیرۆكه باس بكه‌م، كه له‌به‌رچاوه و بوومه‌له‌رزه‌ی دوو پارچه‌ی وڵاتی كوردستان و توركیا و سووریایه و به ستاییشه‌وه بڵێم “جێگای ده‌ستخۆشییه.”
– هه‌واڵی ناخۆش سه‌باره‌ت ئه‌م پێكه‌وه‌بوون و خه‌مخۆرییه و له‌مه‌ڕ ئه‌م دهنگوباسی چاكه‌كارییه، كه ناوم ناوه خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له لێقه‌وماندا بوونی هه‌یه، باشه با بپرسم: “كاتێك كه هیچ لێقه‌ومان نییه، بۆچی ئه‌م هه‌سته بۆ خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نییه؟”
چی وا ده‌كات ئێمه وه‌ك مرۆڤ، وه‌ك كورد، وه‌ك كۆمه‌ڵگا هه‌ر به پووچگوراییهوه بیگوزه‌رێنین و وا بزانین هەركهس ئه‌گه‌ر له باخچهكەیدا خه‌ریكی گوڵچاندن بێت، هه‌موو شت باش ده‌گوزه‌رێت! (واژه‌ی هه‌ركه‌س خه‌ریكی باخچه‌كه‌ی خۆی بێت له ڤۆڵتێری بیرمه‌ندی فهرهنساییم وه‌رگرتووه).
– وایان لێ كردووین و به سیستمێكی خراپه‌كاریی وه‌ها گۆشیان كردووین كه به تاككهوتن شادومان بین. هه‌موو شت ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌مه وا نییه و ئێمه پێویستمان به‌یه‌كتره و به‌بێ كۆمكاری و هه‌ره‌وه‌زی و پێكه‌وه‌بوون، به‌بێ ئه‌و ڕه‌نجه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئامێزان بین، هیچ نین. به‌بێ ئه‌وه‌ش كه من ناوی ده‌نێم خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئێمه زۆر لاوازین.
– بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رت نه‌یه‌شێنم، نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه، تا بیسه‌لمێنم ئێمه به‌ته‌نیا لاوازین و به‌یه‌كه‌وه به‌هێزین. سازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌لماندی، ژماره‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كه‌مان بوونه‌ته هه‌شت ملیار. له‌م هه‌شته، چوار ملیاریان ته‌له‌فۆنی زیره‌ك به‌كار دێنن. به‌كارهێنانی ئه‌م چوار ملیاره وا ده‌كات، كه تۆ بتوانیت بڵێیت: ” چوار ملیار مرۆڤ ده‌توانن له ڕووی داراییه‌وه بتوانین یه‌كەی مانگی یه‌ك دۆلار ببه‌خشێ.”
– بیهێنه به‌رچاوت، چوار ملیار مرۆڤ مانگی دۆلارێك ببه‌خشن، چه‌ند ده‌كات؟ ئه‌و بڕه له به‌خشین چه‌ند ئازار و لێقه‌ومان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
ئه‌و به‌خشینه ببێته ساڵ و ده ساڵ، چ ده‌ره‌نجامێكی له‌سه‌ر چاكسازی و نه‌هێشتنی بێدادی ده‌بێت؟
لام گرنگ نییه ئه‌م نووسینه ده‌خوێنیته‌وه و لایه‌نگری بۆچوونه‌كانم ده‌بیت، به‌ڵام زۆرم لا گرنگه بێیته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌گه‌ر خه‌باتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌یت، شتی زۆر ده‌گۆڕیت، به‌ته‌نیا له‌ده‌وروبه‌رت نا، به‌ڵكوو له هه‌موو جیهاندا.
هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا پێویستمان به یه‌كتری و به بیروباوه‌ڕێك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمان بكاته‌وه، تا بەفریای خۆمان بكه‌وین.