چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، داوای لێبوردن دەكات لە جەماوەری كەنالۆنیا، پاش ئەوەی یانەكەی بە ئەنجامی (0=1) بەرامبەر بە ئەلمێریا دۆڕاندی لە چوارچێوەی گەڕی 23ی خولی ئیسپانیا.
ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی لە زاری چاڤییەوە بڵاویكردەوە:”زۆر بێزارم، چونكە خراپترین یاریمان كرد لەم وەرزەدا، بە تایبەت لە گێمی یەكەم”.
بە وتەی چاڤی:”لە یارییەكەدا جۆش و خرۆشی بردنەوەمان نەبوو، ڕۆژێكی قورس بوو، بەڵام بە جیاوازیی 7 خاڵ هەر لە ڕیزبەندی یەكەمداین، داوای لێبوردن لە جەماوەر دەكەین و بردنەوەی لیگا ئەركێكی قورسە”.