بەلەمێكی كۆچبەران بە 123 سەرنشینەوە نقوم بوو



پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا و پۆلیسی ئیتاڵیا ڕادەگەیەنن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەلەمێكی كۆچبەران بەر بەردەكانی نزیك كەناراوەكانی باشووری ئیتاڵیا كەوتووە و 43 كەس گیانیان لەدەستداوە و 80 كەسیش ڕزگاریان بووە.

ڕووداوەی كەشتییەكە لە نزیك ستیكاتۆ دی كوترۆ ڕوویداوە، كە هاوینەهەواری كەنار دەریایە لە كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی كالابریا.

پاسەوانی كەناراوەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “لە ئێستادا بە گشتی 80 كەس بە زیندووی دۆزراونەتەوە، هەندێكیان دوای نوقمبوونی كەشتییەكە توانیویانە بگەنە كەنارەكە و 43 تەرم لەسەرانسەری كەناراوەكە دۆزراونەتەوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، گەڕان بەدوای كەسانی دیكە، كە گومان دەكرێت هێشتا زیندووبن بەردەوامە.

پێشتر ئەنتۆنیۆ سێراسۆ، سەرۆكی شارەوانی شاری كوترۆ بە كەناڵی هەواڵی SkyTG24ی ڕاگەیاندبوو، ژن و منداڵان لەنێو ئەو كەسانەدان كە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، “ئەو بەلەمە دارەی كۆچبەرەكان لە بارودۆخێكی زریاناویدا لە ناو دەریاكە تێكشكاوە، بەشێك لە پارچەكانی بە درێژایی 300 مەتری كەناراوەكەدا دۆزراونەتەوە”.

بە پێی ئاژانسەكانی دەنگوباس، كۆچبەرەكان خەڵكی ئێران، پاكستان، ئەفغانستان، عێراق و سوریان.

شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان و جۆری خۆراكەكان ئاشكراكرا
دوات كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی ڕەمەزان و جۆری خۆراكەكان ئاشكراكرا
پەیوەنیدر