چۆن پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵ وەردەگیرێت؟

  • 424 بینین

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەبەردەم ماڵەكانیان یان دوكانەكانیان پارەی كارەبا بدەن.

بەڕێوەبەرایەتیەكانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، ئاگاداری هاووڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا دەكەنەوە بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی بڵاویانكردۆتەوە پارەی پسوولەی كارەبا بەهیچ كەسانێكی تر نەدەن.

ڕوونیشیان كردۆتەوە، كارمەندانی ژمێركار هێلەگی تایبەتیان پۆشیوە، كە لۆگۆی وەزارەتی كارەبای لەسەر نەخشێنراوە و هەروەها باج و مۆری تایبەتیان بەو كارە پێیە.

ڕاشیانگەیاندووە، دەستپێكردنی كاری وەرگرتنی پارەی كارەبا لە لایەن ژمێركارانی كارەباوە لەبەردەم ماڵی هاوبەشانی كارەبا لەگەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

No photo description available.May be an image of 2 people and people standing

مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت
پێشتر مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت
سەبارەت بە حەجی ئەمساڵ هاووڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكرێنەوە
دواتر سەبارەت بە حەجی ئەمساڵ هاووڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكرێنەوە
پەیوەندیدار