مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت


ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەگەیەنێت، لە دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە، دەست بە هەمواركردنەوەی پڕۆژە یاسای سیستمی یەكگرتووی مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەكرێت.

حسین مەردان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، پەرلەمان و حكومەت مەبەستێتی دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكان بكات و زیادی بكات، بۆ ئەوەی دادپەروەری لە مووچە و دەرماڵەكاندا هەبێت.

وتیشی، “ناكرێت مووچەی فەرمانبەرانی بەشێك لە وەزارەتەكان زیاتر بن لە كۆمەڵێك وەزارەتی دیكە، دەبێت هەمووان زیاد بكرێن و یەكسان بن”.

لای خۆشیەوە، محەمەد عنوز، ئەندامی پەرلەەمانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ئاماژەی بەوەكردووە، پەرلەمان سوورە لەسەر هەموار كردنەوەی یاسای خانەنشینی و ئێستا لە پڕۆسەی دیراسەکردنی یەکخستنی یاسای خانەنشینی بۆ سەرجەم گروپە سەربازی و مەدەنییەکاندایە.

وتوشیەتی، ” پێویستە مووچەی خانەنشین بەپێی کۆی مووچەکەی بێت نەک مووچەی بنەڕەتی، بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خانەنشینان”.

جەختیشی كردەوە، “ڕەوتێك هەیە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمە لەسەر کرێی ڕۆژانە و کەمی مووچەی فەرمانبەران و بەرزکردنەوەی ئاستی مووچەی فەرمانبەران تا ئاستێکی قبوڵکراو”.

پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن
پێشت پێنج هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ خۆ برسی كردن
چۆن پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵ وەردەگیرێت؟
دواتر چۆن پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵ وەردەگیرێت؟
پەیوەندیدار