مامەڵەی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك ڕاگیرا



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی عێراق لەئەمڕۆ تاماوەیەكی نادیار هیچ مامەڵەیەكی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك جێ بەجێ ناكرێت .

بەرێوەبەرایەتی دروستكردنی پسوڵەی خۆراكی دهۆك هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكاتەوە لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٢/٢٦ وە هیچ مامەڵەیەكی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك جێ بەجێ ناكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە،كە ڕایی نەكردنی مامەڵەی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك بەهۆی دەسپێكردنی پڕۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك لە پارێزگای دهۆكەوە دەبێت .

لا يتوفر وصف للصورة.

دابەشكردنی نەوتی سپی گەیشتە ناو شارەكان
پێت دابەشكردنی نەوتی سپی گەیشتە ناو شارەكان
ئەوروپا بۆ سەردەمی خەڵووز گەڕایەوە
دوات ئەوروپا بۆ سەردەمی خەڵووز گەڕایەوە
پەیوەنیدر