كۆمیتەی كوردی نەرویجی پێكدەهێنرێت



 

لەپەرلەمانی نەرویج كۆمیتەی دۆستایەتی كوردی و نەرویجی بە بەشداری نوێنەرانی چوار پارچەی كوردستان پێكهێندرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئامانج لە پێكهێنانی ئەو كۆمیتەیە لەپەرلەمانی نەرویج بۆ بەرگریكردنە لە مافەكانی گەلی كورد و هەماهەنگیكردن لەوبارەیەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، لە كۆمیتەی هاوكاری كوردی نەرویجیدا نوێنەری شەش پارتی نەرویجی بەشدارن لەوانە پارتی كرێكارانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە و ئەندامێكی پەرلەمان لە فراكسیۆنی پارتەكە، سەرۆكایەتی كۆمیتەكە دەكات.

لە كۆمیتەكەدا پارتی كرێكاران، سۆسیالیست، پارتی لیبڕاڵەكان، پارتی سوور، مەسیحییەكان، گەشە و پێشكەوتن بەشدارن.

ئەو كۆمیتەیە بۆ كۆكردنەوە و گەیاندنی زانیاری لەبارەی كوردەوە بە پارتەكانی نەرویج و پەرلەمانی ئەو وڵاتە كار دەكات، تا بتوانن بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكەن.

كۆمیتەكە لەدەرئەنجامی ڕاپەڕینەكانی ژینا ئەمینییەوە دروستبووە و لەچوارچێوەی پشتیوانییەكانی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایە لە ژنانی كورد.

 

سلێمانی لە خزمەتگوزاریی بانكی ناوەندی بێبەشە
پێت سلێمانی لە خزمەتگوزاریی بانكی ناوەندی بێبەشە
شەش كۆڵبەر برینداربوون
دوات شەش كۆڵبەر برینداربوون
پەیوەنیدر