مەلا ناسر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان باس لە دەستکەوت و ئامانجی سەردانەکەیان دەکات بۆ وڵاتی بەریتانیا و دەڵێت”پێویست ئەکات هەمو کوردێک بڕوات بۆ ئەو وڵاتانەی دەرەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەزمونی ئێمەو ئەزمونی ئەوان چۆنە”.
دەشڵێت:” ئێمە شاندێک بوین لە لیژنەی ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەکان سەردانی بەریتانیامان کرد لەلایەن نوێنەری هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابو، کارئاسانیان کردبوو بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا دابنیشین و لەگەڵ لیژنەکان کۆبینەوە”.
راشیگەیاندووە، کۆبونەوەکانمان ئیجابی بوو، ئێمە بۆ ئەوەی سود لەئەزمونی ئەوان وەرگرین رۆشتوین، ئەوانیش زۆر هاوکارمان بوون و زانیاری باشمان وەرگرتوە لەشێوازی گفتوگۆکان لەدانیشتنی پارلەمان لەو وڵاتە”.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:”لەبەریتانیا ئەوانەی کە ئەبنە پارلەمانتار لەهەمان کاتدا ئەوان بەشداری دەکەن و دەبنە وەزیر، بۆ نمونە لەوێ ئەندامی پەرلەمانە و وەزیر تەندروستییە، پێموایە ئەو ئەزمونە زۆر بۆ هەرێمی کوردستان باشترە، بۆیە سەردانیکردنی هەموو لیژنەکانی پەرلەمان بۆ دەرەوە زۆر پێویستە”.