شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت ، ئەو كەشە وشكەی ماوەیەكە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی گرتووەتەوە لە هەفتەی یەكەمی مانگی سێ بەگشتی كۆتایی دێت و شەپۆلێكی باران بارینی سەرتاسەری شەپۆلەكە ڕوو لە ناوچەكە دەكات .
شاڵاو هیدایەت ، شارەزای كەشناسی لە هەرێم ڕاگەیاندووە، بەگوێرەی نەخشەكانی كەشناسی پێشبینی دەكڕێت ئەو كەشە وشكەی ماوەیەكە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی گرتووەتەوە لە هەفتەی یەكەمی مانگی سێ بەگشتی كۆتایی دێت.
ڕاشیگەیاندووە، هاتنی شێی مەداری لەهەفتەی داهاتوودا بەشێكی دەگاتە ناوچەكە و باڵادەست دەبێت لەسەر جەزیرەی عەرەبی و دەگاتە سەر دەریای سور و ناوەڕاستیش بەبڕی باش، ئەمەش وادەكات شەپۆلەكانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور بەڕووی ناوچەكەدا چالاك ببنەوە.
ئاشكراشیكردووە، بەگوێرەی نەخشەكانی كەشناسی شەپۆلەكە سەرتاسەرییە و بارانی پێویستی لەگەڵ دەبێت.