دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران لەسەر وەزارەتی دارایی ماوەتەوە



سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین ڕایدەگەیەنێت ، پاڵپشتیی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكاران هەنگاوێكی زۆر گرنگە و هەموو مانگێك هاوكاری دەكرێن و لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بۆیان حیساب دەكرێت و پارەی مانگەكانی ڕابردووشیان پێ دەدرێت.

دكتۆر كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین بە میدیایی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، تەرخانكردنی مانگانە 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ خوێندكاران و قوتابیان هەنگاوێكی زۆر گرنگە.

ڕاشیگەیاندووە، دەرماڵەكە وەك پاڵپشتییەكی دارایی بۆ خوێندكاران و قوتابیان خەرج دەكرێت و هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی خوێندنە و ئەو پارەیە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لە سەرەتای دەوامەوە بۆیان حیساب دەكرێت، كە لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە دەوامیان دەستی پێ كردووە لە یەكەم مانگەوە بۆیان حیسابە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار 60 هەزار و بۆ قوتابیانی ناو شاریش 40 هەزار دینارە، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە و وادەی دابەشكردنەكەش لەسەر وەزارەتی دارایی دەمینێتەوە.
باسی لەوەشكردووە، كە حكومەت بڕیارەكەی دەركردووە و وەزارەتی دارایی جێبەجێی دەكات، هەركاتێك داوایان لێ بكەن هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە و لیستی ناوی قوتابییان ئامادەیە.

ئاشكراشیكردووە، كە لەم مانگەوە پارەكە بدرێت و هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە و تەنها لە زانكۆەكەی 25 هەزار قوتابی و خوێندكار لەو هاوكاری و پاڵپشتییە داراییەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

یەكگرتوو؛ بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی ‌و ناعەدالەتی
پێت یەكگرتوو؛ بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی ‌و ناعەدالەتی
خەڵك گرفت و داواكاری كەسوكاری نەخۆشانی ئۆتیزم دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان
دوات خەڵك گرفت و داواكاری كەسوكاری نەخۆشانی ئۆتیزم دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان
پەیوەنیدر