خەڵك گرفت و داواكاری كەسوكاری نەخۆشانی ئۆتیزم دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان



دوای ئەوەی كەسوكاری منداڵانی ئۆتیزم ژمارەیەك گرفت و داواكاریان لەڕێگەی تۆڕی میدیایی (خەڵك)ەوە ئاڕاستەی لایەنەپەیوەندیدارەكان كرد و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لەوەزارەتی كار دەڵێت،”دوای سەرژمێری منداڵانی ئۆتیزم لەهەر شارێك كۆمەڵگەیەكی تایبەتیان بۆ دەكرێتەوە “.

كەس و كاری منداڵانی ئۆتیزم لە هەولێر داوا دەكەن لەكاتی دەستنیشانكردنی منداڵانی ئۆتیزم لەلایەن لیژنەكانەوە بەشێك لەپسپۆڕیەكان بوونیان نیە لەوانەش، (پسپۆری مێشك و دەمار، پسپۆری زمان و گرفتەكانی گفتوگۆكردن، پسپۆری چارەسەری وەزیفی، پسپۆری پەروەردەی تایبەت، پسپۆری نەخۆشی منداڵان) لەهەمان كاتدا نەبوونی سەنتەری پێشكەوتوو لە ھەموو شارو شارۆچكەیەك، بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم.

هەر پێی داواكاریەكان كەس و كاری منداڵانی ئۆتیزم، نەبوونی ھاوكارییەكی مانگانە بۆ تەواوی ئۆتیزمەكان و نەبوونی پەیمانگایەكی ھونەری و پیشەیی و كۆمپیوتەری بۆ ئەو ئۆتیزمانەی توانای بەردەوامیدانی خوێندنیان نیە، نەبوونی ناوەندێك بۆ ووشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و خێزان، هەروەها نەبوونی دەرفەتی خوێندن و بینینی خول لە بوارەكە بۆ ئەو دایك و باوكانەی فەرمانبەری وەزارەتن، و ئەو دایك و باوكانەش كە ئەزمووندارن،و نەبوونی مۆڵەتی بەخێوكەر بە دایك و باوك لە یەك كاتدا، بەشێكی دیكەی گرفتەكانیانن لەگەڵ بڕینی دەرماڵەكانی بەخێوكارو خۆتەرخانكەر بۆ منداڵانی ئۆتیزم.

هاوكات د.ناجی عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لەوەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەی ١٠ ساڵە ئۆتیزم ڕێژەكەی لەبەرزبوونەوەدایە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە دەستمان بەكاركردن كردووە بۆ تووشبووانی ئۆتیزم كە پێشتر ١٢ سەنتەر هەبووە، ئێستا ٤٠ سەنتەری حكومی و ئەهلی هەن تایبەت بەتووشبووانی ئۆتیزم، ناو تۆماركردنیش هەبووە تاوەكو مووچەیان پێبدرێت.
وتیشی ،”منداڵانی ئۆتیزم تا تەمەنی ٦ ساڵی بۆ ڕاهێنان و شیاندن لەسەنتەرەكانی سەر بەوەزارەتی كار دەبن، دوای ٦ ساڵی دەچنە قوتابخانەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە، لەهەمان كاتدا پێشتر نرخی سەنتەرەكانی ئەهلی زۆربوو، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی سەنتەرەكان نرخیان كەم بۆتەوە، سەنتەری خێرخوازی هەیە ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرن”.
ڕاشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە كاردەكەین قوتابخانەی حكومی تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم بكرێتەوە، چونكە تائێستا قوتابخانە تەنها لە كەرتی تایبەت هەیە بۆ منداڵانی ئۆتیزم.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هەزار و ٥٠٠ مۆڵەت دراوە بەو دایكانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە بەمووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان، هەروەها پشكنین و چارەسەركردنی مندڵانی ئۆتیزم لەنەخۆشخانەكانی حكومی بەخۆڕاییە، لیژنەیەكی تایبەتیش لەوەزارەتی تەندرووستی هەیە هەر منداڵێك بۆ چارەسەر پێویستی بەدەرەوەی وڵات بێت ڕەوانەی دەكەن.

لەبارەی دابینكردنی مووچە و هاوكاری مانگانەش سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لەوەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی باسی لەوەكرد، ناونوسین هەیە بۆ پێدانی مووچە، لیستی مووچەشمان ئامادەكردووە، لەهەوڵیشداین ڕووپێوی ژمارەی مندڵانی ئۆتیزم بكەینەوە و دواتر لەهەر شارێك كۆمەڵگەیەكی تایبەتیان بۆ دەكەینەوە نەخۆشخانە و قوتابخانەی تێدابێت لەگەڵ كەرتی تایبەت.

دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران لەسەر وەزارەتی دارایی ماوەتەوە
پێت دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران لەسەر وەزارەتی دارایی ماوەتەوە
فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق كرایە دیناری عیراقی
دوات فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق كرایە دیناری عیراقی
پەیوەنیدر