ئاماری سلێمانی؛دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەئەلیكترۆنی سەركەوتوو بووە



بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژدا ئەو خانەنشینانەی لەسیستمی ئەلیكترۆنی جێگیركراون بە ماوەیەكی زۆر كەم خانەنشینیەكانیان وەرگرت، دەشڵێت،” دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەسیستمی ئەلیكترۆنی سەركەوتووبوو”.

شوان جەبار، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تەنها لەماوەی دوو ڕۆژدا ملیارێك و 200 ملیۆن دینار بەسەر هەزار و 500 خانەنشیندا دابەشكراوە، ئەو خانەنشینانەی جێگیركران لەماوەیەكی كەمدا خانەنشینیەكانیان وەرگرت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بەسیستمی ئەلیكترۆنی لە سلێمانی سەركەوتووبوو و هیچ كێشەیەك لەكاتی دابەشكردنی مووچەكانیان دروست نەبووە، بۆیە سەرجەم خانەنشینان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە سیستمی ئەلیكترۆنی جێگیر دەبن.

فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق كرایە دیناری عیراقی
پێت فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق كرایە دیناری عیراقی
هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیركران شەوانە لەسەر زێی گەورە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا
دوات هەولێر؛ ئەو باندە دەستگیركران شەوانە لەسەر زێی گەورە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا
پەیوەنیدر