دوابەدوای کردنەوەی گەورەترین گۆڕستان لە پارێزگای نەجەف لە عێراق، لەئێستادا فرۆشتنی گۆڕ دەستیپێکردووە و هاووڵاتیانیش بە لێشاو ڕوو لە کڕینی دەکەن.
گۆڕستانەکە کراوەتە چەند بەشێک و دواتر چەندان ڕووبەری 25 مەتر دووجای لێجیاکراوەتەوە کە هەر ڕووبەرێکی جیاکراوە نرخەکەی 1 ملیۆن و 750 هەزار دینارە.
گۆڕستانەکە ناوی گۆڕستانی نمونەیی نەجەفە، کارەکانی لەلایەن کۆمپانیای ئادیم جێبەجێکراوە و هەمان کۆمپانیاش سەروکاری فرۆشتنی گۆڕەکان دەکات.
بەپێی ئەو وێنانەی کە لە پێگەی تایبەتی کۆمپانیای جێبەجێکار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە، هاووڵاتیان پەیتا پەیتا سەردانی ناوەندی سەرەکی بەشی فرۆشتن لە ناو پرۆژەی گۆڕستانی نمونەیی نەجەف دەکەن بۆ کڕینی گۆڕ .
بۆ دەستکەوتنی یەکێک لە گۆڕەکان هاووڵاتی دەبێت بهڵگه داواكراوهكانی وەک
ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی نیشتەجێبوونی پێبێت.
بەشی فرۆشتنیش جگە لە رۆژانی هەینی هەموو رۆژانی هەفتە لە 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە سەرقاڵی ڕایی کردنی داواکاریی هاووڵاتیانن.