بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی جوتیاران هەمووی گەیشتوە و راستاندنی بانكەكانی بۆ كراوە، لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت .
نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیاران هەمووی گەیشتوە و راستاندنی بانكەكانی بۆ كراوە، لەسبەی یەكشەممەوە لە دهۆكەوە دەست پێدەكەن.
ڕاشیگەیاند، لە پارێزگای هەولێر پارەكە وەردەگیرێت و دەچێتە سەر هەژماری بانكەكانیان لە رۆژی دووشەممەوە لە هەولێر دەست بەدابەشكردنی دەكەین و چەند رۆژی داهاتوش لە سلێمانی دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە شایستە داراییە بۆ ساڵی 2015 و 2016یە بۆ هەردوو ساڵەكە بڕەكەی 271 ملیار دینار زیاترە.