میلاكی ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێم دەگوازرێتەوە سەر بەغدا



هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم كۆبوونەوە، بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵیاندا وەك فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵ تاوتوێكراوە و رەزامەندی نیشاندراوە میلاكیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا.

بڕیارە لە قۆناغی یەكەمدا میلاكی ئەو فەرمانبەرانە بگوازرێنەوە سەر بەغدا كە كاروباری وەزارەتەكانیان نزیكە لە یەكەوە، دواتریش لەقۆناغی داهاتوودا بەپێی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی حكومەتی ناوەند دەكرێتەوە.

بوومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی یابانی هەژاند
پێت بوومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی یابانی هەژاند
عیراق، ئێران بەشوێن ئاساواری ساسانییەكاندا دەگەڕێت
دوات عیراق، ئێران بەشوێن ئاساواری ساسانییەكاندا دەگەڕێت
پەیوەنیدر