تمەن گەیشتە نزیكەی 6 ملیۆن



جارێكی دیكە بەهای تمەنی ئێرانی دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 6 ملیۆن تمەن و ئەوەش بە كەمترین نرخی دادەنرێت لە مێژووی خۆیدا تۆماری كردبێت.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی دابەزینێكی دیكەی تۆمار كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 640 هەزار بە حەواڵە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، بە نەختینەیی بەهاكەی بە 5 ملیۆن و 310 هەزار تمەنە.

ئاشكراشی كرد، نرخی دۆلار كەمێك دابەزیوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لەگەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ سەپاندنی كۆمەڵێك سزای دیكە بەسەر ئێراندا، بەهای دراوی ئەو وڵاتە بەتەواوی داڕووخاوە.

لە عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر لالەنگی و گێزەردا گیرا
پێت لە عەلوەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر لالەنگی و گێزەردا گیرا
ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكانی ئەمڕۆ
دوات ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكانی ئەمڕۆ
پەیوەنیدر