فەتاح نوسەیف گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق پێیوایە، خولی پیشەگران عیراق دەخاتە خانەی وڵاتە پێشكەوتووەكان.
نوسەیف لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند:”پێویستە یەكێتی تۆپی پێی عیراق بكەوێتەخۆی بۆ جێبەجێكردنی خولی پیشەگران، چونكە عیراق داخاتە خانەی وڵاتە پێشكەوتووەكان”.
بە وتەی فەتاح نوسەیف:”ئاستی گۆڵپاریزەكان لە هەڵبژاردەی عیراقدا باشە، هەموو گۆڵپارێزەكان ئاستێكی باش لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی و تەنانەت لەگەڵ یانەكانیان پێشكەش دەكەن”.
یەكێتی تۆپی پێی عیراق بەنیازە لەگەڵ یەكێتی لالیگا بۆندێك واژۆ بكات، بۆ جێبەجێكردنی خولی پیشەگەران.