بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشت



بانكی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر 700 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمی فرۆشتنی دراوەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دادەنرێت بەراورد ماوەیەك بەر لە دروستبوونی تەنگژەی دۆلار لە وڵاتدا كە فرۆشتنی هەفتانە ملیارێك دۆلاری تێدەپەڕاند.

بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكانی بانكی ناوەندی عیراق، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 710 ملیۆن و 948 هەزار و 87 دۆلار لەلایەن بانكەكەوە فرۆشراوە، تێكڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 142 ملیۆن و 189 هەزار و 87 دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی 21.98% دابەزیوە.

لە ئامارەكانی بانكی ناوەندیدا دەردەكەوێت كە فرۆشتنی زۆرترین بڕە دۆلار لە ڕۆژی چوار‌ شەممەی ڕابردوودا بووە و 203 ملیۆن و 926 هەزار و 209 دۆلار بووە، كەمترین فرۆشتنیش لە پێنج شەممەی ڕابردوودا بوو كە 106 ملیۆن و 855 هەزار و 419 دۆلار بووە.

زۆربەی فرۆشتنەكان وەك لە ئامارەكاندا ئاماژەیان پێكراوە، لە شێوەی فرۆشتنی كاشدا بوون، هەر دۆلارێكیش لەلایەن بانكەكەوە بە 1310 دینار فرۆشراوە.

وێڕای ڕاگەیاندنی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لەلایەن حكومەت و بانكی وەندی عیراق لە 1450 بۆ 1300 دینار بۆ دۆلارێك، بەڵام تائێستا نرخی دراوە ئەمریكاییەكە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین نەكردووە و تائێستاش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی خۆی لە زیاتر لە 150 هەزاری عیراقیدا دەبینێتەوە.

 

پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر
پێت پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر
زانا هۆڵەندییەكە دەربارەی “بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر” ڕوونكردنەوە دەدات
دوات زانا هۆڵەندییەكە دەربارەی “بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر” ڕوونكردنەوە دەدات
پەیوەنیدر