زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی، فرانک هوگەربیتس، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، كە بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز و “وێرانكەر” کە کاریگەری لەسەر ژمارەیەک وڵات ببێت.
فرانک هوگەربیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە ڕووونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەنگۆیانەی لە ماڵپەڕی (frankhoogerbeets.com) بەناوی منەوە بڵاوكراونەتەوە و باس لە ڕوودانی بوومەلەرزەی “وێرانكەر” دەكەن ڕاست نیین و هیچ پەیوەندییەكەم بەو ماڵپەڕەوە نییە.
ئەو پسپۆڕەی بواری بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو ماڵپەڕە بەناوی منەوە دەنگۆی ئەوەی بڵاوكردۆتەوە، كە بوومەلەرزەیەکی بەهێز پاکستان و ئەفغانستان و هیندستان و بەشی ڕۆژئاوای زەریای هیندی دەگرێتەوە”.
فرانک هوگەربیتس، زانای بواری جیۆلۆجی و بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێشبینی بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەكانی توركیا ناوبانگی گەورەی پەیدا كرد و چەندین ماڵپەڕ و پەیج لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بەناویەوە كراونەتەوە و بابەتی ڕوودانی بوومەلەرزە بڵاودەكەنەوە.
FALSE claim from website https://t.co/sPVnaVUHcR (not mine):
“Frank Hoogerbeets has made a prediction that the next earthquake will occur in Pakistan, Afghanistan, Indian and the Western part of Indian Ocean.”
FACT: The SSGEOS never makes these kind of predictions.
— Frank Hoogerbeets (@hogrbe) February 23, 2023