سودانی چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەرکرد



سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانه‌نشینان ده‌ركرد كه‌ خۆی‌ له‌ پاداشتكردن و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ده‌بینێته‌وه‌، هەروەها ئەو خانەنشینانەی سودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی پارچەیەک زەویان پێدەدرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاری‌ دا به‌ ئه‌نجامدانی‌ ژماره‌یه‌ك چاكسازی‌ بۆ پشتیوانی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ خانه‌نشین، لەوانە دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ خانه‌نشین بوون و له‌ وه‌رگرتنی‌ زه‌وی‌ سوودمه‌ند نه‌بوون.

به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ سودانی‌ هەر کارمەندێک خانەنشین بکرێت لەگەڵ یەکەم مووچەی خانەنشینیدا بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری بە دیاری پێدەدرێت، هەروەها مامه‌ڵه‌ی‌ خانه‌نشینبوونه‌كه‌ی‌ به‌جۆرێك بۆ راییده‌كرێت تا له‌گه‌ڵ‌ یه‌كه‌م مووچه‌ی‌ خانه‌نشینیدا پاداشتی‌ كۆتایی خزمه‌ت وه‌ربگرێت و پاره‌ی‌ مۆڵه‌ته‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی‌ بۆ خه‌رج بكرێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ خانه‌نشینان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ پێشینه‌ بێت و له‌ ساڵێكدا سه‌دا 25 داشكاندنیان له‌ كرێی‌ گواستنه‌وه‌ به‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عێراق بۆ بكرێت.

بۆردێک بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ونبووانی هەڵەبجە و ئەنفال پێکهێندراوە
پێت بۆردێک بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ونبووانی هەڵەبجە و ئەنفال پێکهێندراوە
پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستیپێکرد
دوات پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستیپێکرد
پەیوەنیدر