ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانی سنووریان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنرێت



بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا ئاشكرای كرد، ناوی ئەو كەسانەی بۆ پاسەوانی سنوور تۆمار كراون لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و تەنیا لەسەر بودجە ماوەتەوە. دەشڵێت: “پشكنینیان بۆ دەكرێت و بڕیاریشە بنكەكانی چاودێریی سنوور زیاد بكرێن”.

عەمید ڕوكن عادل جەباری، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە سەركردایەتیی ئۆپەڕاسیۆنە ھابەشەكانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، “ئەو ناوانەی لە ھەرێمی كوردستان بۆ پاسەوانی سنوور تۆمار كراون بەرزكراونەتەوە و لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن، تەنیا لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەوە وەستاوە بۆ ئەوەی پاسەوانانی سنوور بكەونە ئەركەوە”.

وتیشی، “سەرەتا پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت، كە دەبنە پاسەوانی سنوور، چونكە پڕۆسەی تۆماركردنیان بە ئونلاین بووە و پێویستە لەلایەن لیژنەیەكەوە پشكنین بۆ ھەموویان بكرێت و دواتر دەخرێنە سەر ئەركەكانیان لە پاسەوانیی سنوور و ئەركیان پاراستنی سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان دەبێت”.

نوێنەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا باسی لەوەشكرد، “پاسەوانانی سنوور ئەوانەی نوێ دادەمەزرێن ژمارەیان سێ ھەزار كەس بۆ ھەرێمی كوردستان دیاری كراوە و بەسەر پارێزگاكاندا دابەش كراون”.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە بە هەزاران كەس لە هەرێمی كوردستان فۆڕمیان بۆ پاسەوانی سنوور لەسەر میلاكی عێراق بە فۆڕمی ئۆنلاین پڕكردۆتەوە و لە ئێستادا چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ناوەكانن تاوەكو چاوپێكەوتن بكەن و دەست بە مەشق و ڕاهێنان بكەن.

مۆنۆمێنتك لەناو پڕۆژەی گۆران سیتی لە هەڵەبجە دروست دەكرێت
پێت مۆنۆمێنتك لەناو پڕۆژەی گۆران سیتی لە هەڵەبجە دروست دەكرێت
ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گاز ڕاگەیەنرا
دوات ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گاز ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر