سودانی لە بارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دیکەی دا



سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ڕێوشوێنەكان بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراو بەردەوامدەبن و جەختیشدەكاتەوە هەر كەسێك هەوڵی شڵەژاندنی بازاڕ بدات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكان و بەشێك لە بەرپرسی بانكەكان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و دەستەی فەرمانگەكان داراییەكان و بەرپرسی یەكەی دەروازە سنوورییەكاندا كۆبووەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاند:”چاكسازیی ئابوری بەردەوامدەبێت و ڕێوشوێنەكان بۆ سەقامگیركردنی بازاڕی دراو بەردەوامن و وتیشی، هەموو ئەو كەسانەی كە هەوڵی تێكدان و شڵەژاندنی بازاڕی دراو دەدەن لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵدا دەكرێت”.

باران دەبارێت و ڕەشەبا هەڵدەكات
پێت باران دەبارێت و ڕەشەبا هەڵدەكات
هۆشدارییەک لە قائیمقامی دەربەندیخانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی
دوات هۆشدارییەک لە قائیمقامی دەربەندیخانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی
پەیوەنیدر