قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بكەوێت



جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بكەوێت، بەڵام بۆ هاووڵاتیان لە كاتەكەی گرنگتر، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە.

قوباد تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كلاوس شترایشەر، كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، کۆبووەوە و سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە بەردەوام لە پرسەکانی چاکسازی و بەدیجیتاڵکردنی کاروباری فەرمانگەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا هاوکار و یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان بوون.

وتیشی:”نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بكەوێت، بەڵام بۆ هاووڵاتیان لە كاتەكەی گرنگتر، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە”.

هۆشدارییەک لە قائیمقامی دەربەندیخانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی
پێت هۆشدارییەک لە قائیمقامی دەربەندیخانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی
دوو شەقامی سلێمانی دادەخرێن
دوات دوو شەقامی سلێمانی دادەخرێن
پەیوەنیدر