شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی بەهۆی کارکردن لە ئەندەرپاسی فاروق و یەکتربڕی ئارام، دوو شەقام دادەخرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو، لە سلێمانی بەهۆی کارکردن لە ئەندەرپاسی فاروق و یەکتربڕی ئارام، دوو شەقام دادەخرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، رۆیشتن بەئاڕاستەی شەقامی ئیبراھیم ئەحمەد، لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە، تەنھا ئاراستەی ھاتنەدەرەوە بەکاردەھێنرێت بۆ رۆشتن و شەقامی خەدەمیش دادەخرێت.
دەشڵێت:”ھاتنە دەرەوەش بۆ سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، تەنها لە رێگەی دانیا ستی_یەوە ئەبێت لە کاتژمێر ۹ی بەیانییەوە”.